هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی، سه‌رۆككۆمار و خۆجێی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ندۆنێسیا ده‌ستی پێكرد.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 14ی شوباتی 2024 ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، سه‌رۆككۆمار و خۆجێی به‌ڕووی ده‌نگده‌رانی ئه‌ندۆنێسیا كرانه‌وه.
ده‌نگده‌ران له نزیكه‌ی 800 هه‌زار بنكه و وێستگه‌ی ده‌نگدان ده‌نگی خۆیان ده‌خه‌نه نێو سندووقی ده‌نگدانه‌وه.
نزیكه 205 ملیۆن كه‌س كه مافی ده‌نگدانی هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمارێكی نوێ، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆجێی.
پرۆسه‌ی ده‌نگدان ته‌نها شه‌ش كاتژمێر ده‌خایێنێت و بڕیاره له كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆ به‌كاتی ئه‌و وڵاته كۆتایی پێ بێت.
ده‌نگده‌ران له‌و هه‌ڵبژاردنه جگه له سه‌رۆككۆماری نوێ، 580 نوێنه‌ری په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها 20 هه‌زار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و خۆجێیی هه‌ڵده‌بژێرن.
سێ كاندید له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆمار ڕكابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن، كه گرنگترینیان (پرابۆڤۆ سوبیانتۆ)ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته‌یه.