وادەی تۆمارکردنی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان درێژکرایەوە

وادەی تۆمارکردنی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان درێژکرایەوە

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند: وادەی تۆمارکردنی ناوی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی مانگی شوبات درێژکرایەوە.
پێشتر وا بڕیاربوو سبەی سێشەممە دوایین وادە بێ بۆ تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری بۆ دەنگدان لە هەرێمی کوردستان.
رۆژی 1ی شوبات، بە بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە هەرێمی کوردستان دەست بە تۆمارکردنی لەدایکبووانی ساڵی 2006 و ئەو کەسانەی دیکەش کرا کە تۆماری بایۆمەترییان نەکردبوو.
تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
چاوەڕێ دەکرێت هەڵبژاردنەکە لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی بکرێت و ئەویش چاوەڕێی بڕیاری دادگەی فیدراڵییە کە لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە.
سه‌رچاوه‌: https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1902202423