کۆمیسیۆن و یۆنامی لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردن دیاری دەکەن
بڕیاره ئهمڕۆ سێ شهممه 2024/2/20 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و یونامی لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ببنهوه و رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بكهن.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە بە رووداوی راگەیاند، "سبەی سێشەممە، سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و سەرۆکی کارگێڕیی هەڵبژاردن بە ئامادەبوونی شاندی یونامی لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە وادەیەکی گریمانەیی دیاری دەکەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".
تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت. هەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ئەویش چاوەڕێی بڕیاری دادگەی فیدراڵییە لهسهر ئهو سكاڵایهی کە لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە. چاوەڕوان دەکرێت رۆژی چوارشەممە بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدات.