بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری بكات
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی شوباتی 2024، فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو رۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كرێت.
هاوكات سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه هه‌ڵبژاردن له مانگی ئایار ناكرێت و ده‌كه‌وێته مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو.
ئه‌مه له كاتێكدایه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، دادگای فیدراڵی، بڕیاری له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن دا و هه‌رێمی كوردستانیی كرد به چوار بازنه و 11 كورسی كۆتاكانی هه‌ڵوه‌شاندوه، هه‌ریری له‌وباره‌یه‌شه‌وه گوتی، "ئێمه بڕیاری دادگامان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، هه‌ركات بڕیاره‌كه بگاته ده‌ستمان ئه‌وا هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌بێت".