كۆمسیۆن ماوه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی درێژكرده‌وه‌.

كۆمسیۆن ماوه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی درێژكرده‌وه‌.

جۆمانه‌ غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پێنج ڕۆژی دیكه‌ درێژ كرایه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی ساڵی 2006 له‌دایكبوونه‌ و تاكو ئێستا نه‌یانتوانی له‌ بنكه‌كانی تۆمار خۆیان تۆمار بكه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی تۆماریان هه‌یه‌ ده‌توانن به‌ زووترین كات سه‌ردانی بنكه‌كانی تۆمار بكه‌ن و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.