كۆمسیۆن؛ وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانییە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دیاری كرد

كۆمسیۆن؛ وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانییە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دیاری كرد

ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی 3/3/2024، پاش دیاریكردنی بەرواری 10/6/2024 وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، داوای لە پارتە سیاسییە كوردستانییەكان كرد، ئەوانەی چالاكی سیاسی لەناو هەرێمی كوردستاندا ئەنجام دەدەن و نیازی بەشداریكردنیان هەیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كەوا دەرگای تۆماركردنی هاوپەیمانییە سیاسییەكان لە بەرواری 5/3/2024 دەكرێتەوە و تاوەكو بەرواری 14/3/2024 بەردەوام دەبێت و وادەی تۆماركردن دڕێژ ناكرێتەوە.
هەروەها ڕایگەیاند كەوا پرۆسەی تۆماركردن، لە فەرمانگەی كاروباری حزب و ڕێكخراوە سیاسییەكان لە بەغدا و نووسینگەكانی هەڵبژاردن لە پارێزگاكانی هەرێمدا ئەنجام دەدرێت.