13 تا 22ی ئادار كاتی پێشكەشكردنی لیستی ناوی كاندیدەكانە
ڕۆژی دووشەممە11/3/2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕایگەیاند: ڕۆژی 13 تا 22ی ئادار، كاتی پێشكەشكردنی لیستی ناوی بەربژێرەكانە، پێویستە هەموو ئەو حزب و لایەنانەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یان بەغدا تۆمارن، لەو كاتەی دیاریكراوه لیستی ناوەكان پێشكهش بكەن.
جومانە غەلای، ههروهها ڕایگهیاند، لە كاتی پێشكهشكردنی لیستی ناوی بەربژێرەكان پێویستە سەرۆكی لیست یان سهرۆكی حزب ئامادە بێت و واژۆی بكات.
گوتەبێژی كۆمسیۆن، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسانەی دەیانەوێت بە شێوەی تاكەكەسی خۆیان كاندید بكهن پێویستە لەو كاتەی دیاریكراوه خۆیان تۆمار بكەن.
بڕیارە لە 10ی حوزەیرانی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، لەو چوارچێوەیەدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادەكارییەكانی دەست پێكردووە.