هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا 2024
سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31/3/2024 هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا ده‌ستی پێكرد.
بنكه‌كانی ده‌نگدان له كاتژمێر حه‌فت و هه‌شتی به‌یانییه‌وه به‌ڕووی ده‌نگده‌ران كرانه‌وه و تاكو چوار و پێنجی ئێواره.
یه‌كه‌مین بنكه‌ی ده‌نگدان له كاتژمیر حه‌فتی به‌یانی له ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا كرایه‌وه و له شاره گه‌وره‌كان وه‌كو ئه‌نقه‌ره و ئستانبۆڵ و هه‌روه‌ها له ڕۆژئاوای توركیا كاتژمێرێك دواتر واته كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی به‌ڕووی ده‌نگده‌ران كرانه‌وه.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی له كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و ڕا بگه‌یێندرێن.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 53 كاندیدی سه‌ر به 34 حزب كێبڕكێ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌هۆی مانگی ڕه‌مه‌زان و هه‌ره‌وه‌ها ئه‌و ماوه كه‌مه‌ی كه له‌نێوان هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان هه‌یه، ڕێژه‌ی به‌شداری كه‌م بێت.
61 ملیۆن و 441 هه‌زار 882 كه‌س له خوله‌ی هه‌ڵبژاردن مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
چاودێران له‌م هه‌ڵبژاردنه زیاتر سه‌رنجیان خستۆته سه‌ر شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك ئستانبۆڵ، ئه‌نقه‌ر، ئه‌نتالیا، ئه‌ده‌نا و مرسین، كه له هه‌ڵبژاردنی 2019 حزبی كۆماری خه‌ڵك توانبووی به‌سه‌ر كاندیده‌كانی حزبی عه‌داڵه‌ت و گه‌شه‌پێدان به سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆخان سه‌رۆككۆماری، سه‌ركه‌وێت.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی خۆجێی توركیا 34 حزبی سیاسی كێبڕكێ ده‌كه‌ن و له سه‌رتاسه‌ری وڵات زیاتر له 206 هه‌زار سندووقی ده‌نگدان دانرابوون.
به‌پێی بڕیاری كۆمیته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن، ده‌نگدان له كاتژمێری 7ی به‌یانی به كاتی خۆجێی له 32 پارێزگای ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ستی پێكرد و له كاتژمێر 4ی ئێواره كۆتایی پێهات.
ده‌نگدان له 49 پارێزگای دیكه له ڕۆژئاوای توركیا له كاتژمێر 8ی به‌یانی ده‌ستی پێكرد و كاتژمێر پێنجی ئێواره كۆتایی پێهات.
جێی باسه دوێنی كاتژمێر 6ی ئێواره به كاتی خۆجێی، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن كۆتایی هات.
هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له 31ی ئادار ده‌ستپی پێكرد و درێژه‌پێده‌ری كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی ساڵی ڕابردووی ئه‌و وڵاته‌یه.
هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا هه‌ر پێنج ساڵ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی شاره گه‌وره و بچووكه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.
دوای هەڵگرتنی قەدەغەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەوە، میدیاکانی تورکیا ئەنجامە بەراییەکانیان بڵاوکردەوە کە لە شارەوانییە گەورەکانی ئەنقەرە، ئیستانبوڵ و ئزمیر، کاندیدانی جەهەپە لە پێشەوەن و لە 10 پارێزگای باکووری کوردستانیش دەم پارتی دەنگی یەکەمە.
دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە کاتژمێر (17:00)ـی ئێوارەی رۆژی (31ـی ئاداری 2024)، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستیپێکرد.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، تاوەکو کاتژمێر (19:45) رێژەی 16%ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوامە لە هەموو پارێزگاکانی باکووری کوردستان و تورکیا.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لەو رێژەی جیاکردنەوەی دەنگدانەدا، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، کاندیدی جەهەپە لە شارەوانی ئیستانبوڵ لە پێشەوەی موراد کورومی کاندیدی ئاک‌پارتی دێت، هەروەها لە ئەنقەرە، مەنسوور یاڤاشی کاندیدی جەهەپە لە پێشەوە تورگوت ئالتینۆکی کاندیدی ئاک‌پارتی دێت، لە ئزمیریش جەمیل توغای، کاندیدی جەهەپە لەپێشەوەی هەمزە دا‌غ، کاندیدی ئاکپارتییەوە دێت.
هەرچی کاندیدانی دەم پارتییە لە پارێزگاکانی دیاربەکر، باتمان، مێردین، وان، هەکاری، ئاگری، سێرت، شڕنا‌خ، مووش و تونجەلی، زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.