هەڵبژاردنی پەرلەمانی هیندستان / درێژترین هەڵبژاردن لە جیهاندا!
هەڵبژاردنی پەرلەمانی هیندستان کە بە درێژترین هەڵبژاردن لە جیهاندا ناسراوە، ڕۆژی هه‌ینی 19/4/2024 دەستیپێکرد و بڕیارە تا مانگی حوزەیران بەردەوام بێت.
به‌پێی ڕاپۆرته هه‌واڵه‌كان، هەڵبژاردنی دیاریکردنی چارەنووسی 543 کورسیی پەرلەمانی هیندستان کە بە "لۆک سابا" ناسراوە، ڕۆژی هەینی 19/4/2024 دەستیپێکردووە؛ هەڵبژاردنێک کە نزیکەی یەک ملیار دەنگدەر بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك مانگ تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن و تا ١ی حوزەیران به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌نگ به لایەنی دڵخوازی خۆیان دەدەن.
به‌پیی هه‌واڵی ئاژانسی سپۆتنیك، دوو هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی له‌م هه‌ڵبژاردنه ڕكابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن، كه بریتین له: "هاوپه‌یمانی دیموكراتیكی نیشتمانی" له‌لایه‌ن حزبی (نارێندرا مودی) حزبی سه‌رۆكوه‌زیرانی هیند "به‌هاراتیا جاناتا" سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و هاوپه‌یمانییه‌ك كه له 26 حزب پێكهاته‌وه له‌ژێر ناوی "هاوپه‌یمانی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی هیند" و له‌لایه‌ن حزبی نه‌یاری سه‌ره‌كی واته "حزبی كۆنگره‌ی نیشتمانی هیند" سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 969 ملیۆن دەنگدەری هیندستان مافی بەشداریکردنیان هەیە کە بە حەوت قۆناغ بەڕێوەدەچێت. قۆناغی یەکەم لە نێوان ١٩-٢٥ی نیسان لە ١٠٢ بازنە و ٢١ ویلایەت بەڕێوەدەچێت. دوای ئەم قۆناغە، 442 بازنەی هەڵبژاردن و 58 ویلایەتی دیکە بەشداری قۆناغەکانی داهاتووی هەڵبژاردنەکان دەکەن، کە لە 1ی حوزەیران کۆتایی دێت. هەروەها ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنیش لە ٤ی حوزەیران دەست پێدەکات.
سەرۆک وەزیرانی هیندستان هێشتا هیواخوازە بۆ سێیەم خولی لەسەریەک لە هەڵبژاردنی گشتیدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، هاوکات پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان دەڵێن هیندییەکان زۆر ئازادی لەدەست دەدەن ئەگەر ئەو لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.
ڕاپرسییەکانی ئەم دواییە دەریدەخەن کە پارتی بەهاراتیا جاناتا بە سەرۆکایەتی مودی و هاوپەیمانەکانی بۆ جاری سێیەم لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هیندستان سەردەکەون.