به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی بیسته‌مین خولی په‌رله‌مانیی ماڵیدیڤا
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ماڵپەڕی هەواڵی مینت، " edition"ی میدیایی ناوخۆیی ماڵدیڤیا بڵاوی کردەوە کە پارتی دەسەڵاتداری PNC لە کۆی ٩٠ كورسی 50 كورسیی "بیستەمین ئەنجوومەنی گەل"، واتە زۆرینەی كورسییه‌كانی ئەم پەرلەمانەی بەدەستهێناوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە زۆرینەی پەرلەمان بە بەدەستهێنانی زیاتر لە نیوەی کورسیەکان واتە ٤٧ کورسی بەدەست دێت و دەکرێت زۆرینەی ڕه‌ها لە پەرلەمان بەدەست بهێنرێت بە بەدەستهێنانی سێ له‌سه‌ر چواری ئەو کورسیانە واتە ٧٠ کورسی.
Edition ڕایگه‌یاند: هاوپه‌یمانی ده‌سه‌ڵاتدار PPM/PNC هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی شاری ماڵه‌ی پایته‌ختی ماڵدیڤیای له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
له هه‌مانكاتدا sun.mv ڕایگه‌یاند كه حزبی كۆنگره‌ی نیشتمانی گه‌ل (PNC) به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د مۆیژۆ سه‌رۆككۆماری ماڵدیڤیا 59 كورسی و دوای ئه‌ویش حزبی دیموكراتیكی ماڵدیڤیا (MDP) 10 كورسی و كاندیده سه‌ربه‌خۆكانیش 9 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه.
هاوپەیمانی گەشەپێدانی ماڵدیڤیا (MDA) 2 کورسی و پارتی کۆماری (JP) 1 کورسی لەم هەڵبژاردنەدا بەدەستهێنا. دیموکراتەکان، پارتی نیشتمانی ماڵدیڤیا و پارتی دادپەروەری (AP) تا ئێستا هیچ کورسییەکیان لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە بەدەست نەهێناوە.
دوێنێ (یەکشەممە) 2024/4/21 لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ٥:٣٠ ئێوارە بە کاتی ناوخۆ، هەڵبژاردنی بیستەمین ئەنجوومەنی گەلی ماڵدیڤیا بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاگه‌یاندنه‌كانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ماڵدیڤیا، تا کاتژمێر 5ی ئێواره بە کاتی خۆجێی زیاتر لە ٢٠٧ هەزار کەس دەنگیان داوە و ڕێژەی بەشداریی خەڵکی ئەم وڵاتە ٧٢،٩٦% بووە. بەپێی ڕاپۆرتی PTI، بەگشتی نزیکەی 284 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرته‌كانی هه‌واڵ، بە گشتی 602 سندووقی دەنگدان لە ماڵدیڤ و سێ وڵاتی دیکە لەوانە: هیندستان، سریلانکا و مالیزیا بۆ ئەم هەڵبژاردنە پەرلەمانییە دانرابون.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/4/22 ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی ماڵدیڤیا ڕابگه‌یێندرێت.