سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد
لە كۆبوونەوەی دوێنێی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 2024/4/23 فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ کڵاودیۆ کۆردۆن جێگری سکرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق بۆ کاروباری سیاسی، دەربارەی دوا هەوڵ و هەنگاوەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان، تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردن و بەشداریی هەمووان لە هەڵبژاردندا کرایەوە، هەروەها باس لە تێبینی و سەرنجی لایەنەکان دەربارەی هەڵبژاردن، بەتایبەتی بابەتی کۆتای پێکهاتەکان و پێویستیی پاراستن و مسۆگەریی مافی هەمووان کرا.
ڕۆڵی یۆنامی بۆ پشتگیری و یارمەتیدان و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
سه‌رچاوه: https://www.kdp.info/a/d.aspx?l=13&a=142115