قۆناغی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی هیندستان؛ گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژاردنی جیهان
به‌پێی ڕاپۆرته هه‌واڵه‌كان، قۆناغی سێیه‌م له حه‌وت قۆناغی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گشتی ناسراو به (لۆك سابا) دوێنێ سێ شه‌ممه 2024/5/7 ده‌ستی پێكرد و ده‌نگده‌ران له 93 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له 11 ویلایه‌ت و ناوچه چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و 172 ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌م قۆناغه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
ئامیت شا، وه‌زیری ناوخۆی هیندستان، كه به ده‌سته‌ڕاستی نارندرا مۆدی سه‌رۆك وه‌زیران داده‌نرێت، یه‌كێك له گرنگترین كاندیده‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی هه‌ڵبژاردنه و چاوی له ده‌نگی ده‌نگده‌رانی گجراته. گجرات زێدی مۆدییه و ده‌نگده‌رانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی 25 كورسی ده‌نگ ده‌ده‌ن.
ڕێژەی بەشداری دەنگدەران کەمتر لە مامناوەند، گوته‌ی به‌رپرسان و كاندیده‌كانی حزبی دژی موسلمانه‌كان و تۆمەتەکانی لایەنگری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، گرنگترین پرسی دوو خولی یەکەمی 19 و 26ی نیسان به گەورەترین مانۆڕی دیموکراتی جیهان داده‌نرێت.
له كۆتایی هه‌ر 7 قوناغی هه‌ڵبژاردندا، 969 ملیۆن ده‌نگده‌ر كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له 543 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له 36 ویلایه‌ت و هه‌رێمی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی فیدراڵی هیندستان ده‌نگ ده‌ده‌ن.
ده‌نگده‌رانی ویلایه‌ته‌كان و ناوچه‌كانی خواره‌وه، له قۆناغی سێیه‌م و له‌م بازنانه ده‌نگی خۆیان ده‌خه‌نه نێو سندووقه‌كانی ده‌نگدان:
كارناتاكا: 14 كورسی له كۆی 28 كورسی ویلایه‌ته‌كانی باشوور.
گجرات: 25 كورسی له كۆی 26 كورسی ویلایه‌ته‌كانی ڕۆژ ئاوا.
ئه‌وتار پرادش: 10 كورسی له كۆی 80 كورسی ویلایه‌ته‌كانی باكوور.
مادیا پرادش: 9 كورسی له كۆی 29 كورسی ویلایه‌ته‌كانی ناوه‌ند.
ئاسام: چوار كورسی له كۆی 14 كورسی ویلایه‌ته‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵات.
گوا: هه‌ر دوو كورسییه‌كه‌ی ویلایه‌ته‌كانی كه‌ناراو.
چاتیسگر: 7 كورسی له كۆی 11 كورسی ویلایه‌ته‌كانی ناوه‌ند.
بیهار: 5 كورسی له كۆی 40 كورسی ویلایه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵات.
ماهاراشترا: 11 كورسی له كۆی 48 كورسی ویلایه‌ته‌كانی ڕۆژئاوا.
به‌نگاڵی ڕۆژئاوا: چوار كورسی له كۆی 42 كورسیی ویلایه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵات.
دادرا و ناگار هاوڵی و دامن و دیو: هه‌ر دوو كورسی.
ده‌نگدان له كاتژمێر 7ی به‌یانی به كاتی خۆجێی (1:30 به كاتی گرینیچ) ده‌ستی پێكردووه و له كاتژمێر 6ی ئێواره به كاتی هیندستان (12:30 به كاتی گرینیچ) كۆتایی دێت.
ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی تا كاتی كۆتاییهاتنی ده‌نگدان له نۆره‌ی ڕاوه‌ستاون ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
بڕیاره ئه‌نجامه‌كان له كۆتایی قۆناغی حه‌فته‌می ده‌نگدان له 4ی حوزه‌یران ڕابگه‌یێندرێت.
تا ئێستا لە قۆناغی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنی لۆک سەبا، چارەنووسی ١٩٠ پەرلەمانتار دیاری کراوە، لە دوو قۆناغی یەکەمدا دەنگدان بۆ سەرجەم کورسییەکانی تامیل نادو، کیرالا، مێگالایا، مانیپور، میزۆرام، ناگالاند، ئۆتاراکاند، ڕاجستان، سیکیم، تریپورا، دوورگەکانی ئاندامان و نیکۆبار، لاکشادویپ و پودوچێری کۆتایی هاتووه.
ده‌نگدان بۆ زۆربه‌ی كورسییه‌كانی ئاسام و نیوه‌ی كورسییه‌كانی كارناتاكا له قۆناغی دووه‌م كۆتایی هاتووه.
نارندرا مۆدی و ئامیت شا یه‌كه‌مین ده‌نگده‌ری ڕۆژی سێ شه‌ممه بون. سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان به‌ر له ده‌نگدان داوای له ده‌نگده‌رانی ئه‌و قۆناغه‌ی ده‌نگدان كرد كه ڕیكۆردی بێوێنه‌ی ده‌نگدان تۆمار بكه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیكس ڕایگه‌یاند: به‌شداری كارای خه‌ڵك گوڕ و تینێكی زیاتر به هه‌ڵبژاردن ده‌دات.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، تاكو كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆ به كاتی هیندستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی 93 كورسیی په‌رله‌مان، ڕێژه‌ی به‌شداری نزیكه‌ی 39.92% بووه.
نزیكه‌ی 18 هه‌زار و 500 كه‌س له به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن له هه‌زار و 850 ناوه‌ندی ده‌نگدان ئاماده بوونه. زیاتر له 14 ملیۆن ده‌نگده‌ر كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 85 ساڵییه ناونووس كراون و نزیكه‌ی 40 هه‌زار ده‌نگده‌ر كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 100 ساڵییه‌وه‌یه له قۆناغی سێیه‌م به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.