ساڵیادی هەڤاڵ محەمەد وانی ..
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 12/5/2024 ساڵێك به‌سه‌ر كۆچیدوایی هاوكار و هاوپیشه‌مان، مامۆستا محه‌مه‌د وانی ئه‌ندامی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتیمان تێپه‌ڕی.
مامۆستا محه‌مه‌دی تێکۆشەر ساڵانێك له‌م به‌شه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی وه‌ك ئه‌ندام و ڕاوێژكار. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كیش به‌رپرسی هۆبه‌ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی بەش بوو.
به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌ندام و كادیرانی به‌شی هه‌ڵبژاردن له‌ناو باره‌گای بەش به وه‌ستانی ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی و خوێندنه‌وه‌ی سوڕه‌تی فاتیحا یادی كۆچیدوایی مامۆستا (محه‌مه‌د وانی) یان به‌رز ڕاگرت. هه‌روه‌ها مامۆستا نیهاد سەڕاج، كه ساڵانێك پێكه‌وه هاوڕێ و هاو پیشه‌بوون، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه گوته‌یه‌كی شایان بە ڕەوانشادی پێشكه‌ش كرد.