پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق چووه گه‌ڕی سێیه‌م
له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان 258 په‌رله‌مانتار بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیان دا و دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان هیچ کام لە کاندیدەکان 167 دەنگی نەهێنا، پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش كه‌وته گه‌ڕی دووه‌م و له گه‌ڕی دووه‌میش له كۆی 311 ده‌نگ، سالم عیساوی: 158 ده‌نگ، مه‌حموود مه‌شهه‌دانی: 137 ده‌نگ، عامر عه‌بدولجه‌بار: 3 ده‌نگ و ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عیش هیچ ده‌نگێكی به‌ده‌ست نه‌هێنا. هه‌روه‌ها 13 ده‌نگیش پوچه‌ڵ بوون، له گه‌ڕی دووه‌میش هیچیه‌ك له كاندیده‌كان نه‌یانتوانی 167 ده‌نگ به‌ده‌ست بێنن، بۆیه ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی فیدراڵ كه‌وته گه‌ڕی سێیه‌م