قۆناغی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هیندستان ده‌ستی پێكرد.
ڕۆژی 20/5/2024 قۆناغی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی گشتی هیندستان ناسراو به لوك سابا ده‌ستی پێكرد و له‌م قۆناغه‌دا زیاتر له 57%ی ده‌نگده‌ران به‌شدارییان كرد، ویلایه‌تی به‌نگالی رۆژئاوا به به‌شداری 73%ی ده‌نگده‌ران له‌نێو هه‌موو ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی كه تاكو ئێستا به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردن كردووه له پێشه‌وه بووه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی هیندستان تامیز، قۆناغی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی هیندستان ناسراو به لوك سابا، له ویلایه‌ته‌كانی بیهار، جامو و كشمیر، لدخ، جركند، مهاراشترا، اوریسا، اوترپرادش و به‌نگالی ڕۆژئاوا، له 49 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌شت ویلایه‌ت و هه‌رێمی ویلایه‌تی هیندستان ئه‌نجام درا، به گشتی ڕێژه‌ی به‌شداری له‌م قۆناغه‌دا گه‌شیته 57.51% و بهنگاڵی ڕۆژئاواش به به‌شداری ڕێژه‌ی 73%ی ده‌نگده‌ران، له پێشه‌وه‌ی هه‌موو ویلایه‌ته‌كان بووه.
تۆڕی هه‌واڵی ئه‌لجه‌زیره له ڕاپۆرتێكیدا بڵاوی كرده‌وه: له ساڵانی ڕابردوو، ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له هیندستان ده‌نگدانی تێدا ئه‌نجام دراوه جیاواز بووه، له كورتترین ماوه واته چوار ڕۆژ له ساڵی 1980 تاكو 39 رۆژ له ساڵی 2019 و 44 ڕۆژیش له ساڵی 2024، هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجام دراوه.
به گوته‌ی ئان گوپالاسوامی، چاودێری پێشووتری هه‌ڵبژاردنه‌كانی هیندستان، هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردن له چه‌ند قۆناغدا، بۆ جێگیركردنی هێزی ئه‌منی فیدراڵ بووه، كه بوونیان بۆ چاودێری هه‌موو شتێك له توندوتیژی بگره تا ده‌گاته ڕێگریكردن له ساخته‌كردن له هه‌ڵبژاردن پێویسته.
له چوار قۆناغی ڕابردووی هه‌ڵبژاردن چاره‌نووسی 379 ئه‌ندام له كۆی 543 ئه‌ندامی لوك سابا دیاریكراوه.
تاكو ئێستا ده‌نگدان بۆ كورسیی ویلاتهكانی باشوور، تامیل نادو، كرالا، كارناتاكا، هه‌رێمه‌كانی یه‌كێتی باشووری دادرا و ناگار هاولی، دامن و دیو، لاكشادویپ، دووڕگهكانی ئاندامان و نیكوبار و پودوچری و هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی مگالایا، ئاسام، مانیپوور، میزورام، ئاروناچال پرادش، ناگالند، سیكیم و تریپورا، ئوتركند له باكوور، چاتیسگر له ناوه‌ندی هیندستان و گوا، گجرات و راجستان له ڕۆژئاوای هیندستان كۆتایی هاتووه.
هه‌ڵبژاردنی هیندستان به به‌شداری 969 ملیۆن ده‌نگده‌ر كه 10%ی ڕێژه‌ی كۆی گشتی دانیشتوانی دنیا، پێكده‌هێنێت، گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ی دیموكراسییه له جیهان.
كاندیده‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ به‌ده‌ستهێنانی 543 كورسی له حه‌وت قۆناغدا كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له 4ی حوزه‌یران ده‌ست پێده‌كات.
قۆناغه‌كانی شه‌شه‌م و حه‌فته‌می هه‌ڵبژاردنی هیندستان بڕیاره له 25ی ئایار و 1ی حوزه‌یران ده‌ست پێ بكات.
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گشتیی لوك سابای هیندستان، ته‌مه‌نی ده‌نگده‌ر نابێت له 18 ساڵ كه‌متر و ته‌مه‌نی كاندیدیش نابێت له 25 ساڵ كه‌متر بێت.