هه‌ڵبژاردنی هیندستان گه‌یشته‌ قۆناغی شه‌شه‌م

هه‌ڵبژاردنی هیندستان گه‌یشته‌ قۆناغی شه‌شه‌م

ڕۆژی شەممە، لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغی شەشەمی هەڵبژاردنەکانی په‌رله‌مانی هیندستان، ئەم هەڵبژاردنە گەیشتوەتە قۆناغی پێش کۆتایی و دەنگدەرانی هەشت ویلایەت و هه‌رێمی یه‌كگرتووی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیی هیندستان ئامادەن چارەنووسی ٨٨٩ كاندید یەکلایی بکەنەوە.
لەنێو هەندێک لە کاندیدە دیارەکاندا، کانایا کومار، سەرکردەی پێشووی چالاکوانی خوێندکاران و ڕەخنەگری سەرسەختی سەرۆکوەزیرانی هیندستان نارێندرا مودی، ڕكابه‌ری پەرلەمانتاری ئێستای مانۆج تیواری ئه‌ندامی ئێستای په‌رله‌مان و ئەکتەر و گۆرانیبێژی ناوچه‌ی بۆجپوری لە بازنەی هەڵبژاردنی باکووری ڕۆژهەڵاتی دەهلی دەکات. دارمێندرە پرادانی وه‌رزیری په‌روه‌رده‌ش هەوڵدەدات لە سامبالپور لە ویلایەتی ئۆدیشای ڕۆژهەڵاتی هیندستانەوە بچێتە ناو (لۆک سەبا) پەرلەمانی هیندستان.
لە قۆناغی شەشەمدا دەنگدەران دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی براوەی هەر حەوت کورسییەکەی پایتەختی هیندستان کە پێگه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌یی (Aam Aadmi - AAP)یه‌.
هاوپەیمانی گەشەپێدانی نیشتمانی گشتگیر لە هیندستان بە سەرۆکایەتی حزبی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی حزبی دەسەڵاتدار، حزبی کۆنگرەی نیشتمانی، سوێندی خواردووە چارەسەری کێشە ئابوورییەکان و كێشه‌ی بێكاری بکات.
کێن ئه‌وانه‌ی لە قۆتاغی شەشەم دەنگ دەده‌ن؟
دەنگدەرانی تۆمارکراو لەم شەش ویلایەتە و دوو دوو هه‌رێمی یه‌كگرتوو، دەنگەکانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ٥٨ کورسی ده‌خه‌نه‌ نێو سندووقی ده‌نگدانه‌وه‌:
هەریانا: هەر ١٠ بازنەی هەڵبژاردن.
جاركه‌ند: چوار بازنەی هەڵبژاردن لە کۆی ١٤ بازنەی هەڵبژاردن.
ئۆدیشا: لە کۆی ٢١ بازنەی هەڵبژاردن شەش بازنە.
ئۆتار پرادێش: لە کۆی ٨٠ بازنەی هەڵبژاردن ١٤ بازنە.
بیهار: هەشت بازنەی هەڵبژاردن لە کۆی ٤٠ بازنە.
به‌نگالی ڕۆژئاوا: هەشت بازنە لە کۆی ٤٢ بازنە
دلهی: هر حه‌وت بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی پایته‌خت.
جامو و کشمیر: یەکێکە لەو پێنج بازنەیەی کە دەنگدان لە قۆناغی سێیەمەوە بۆ قۆناغی شەشەم دواخرا بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا.
قۆناغی حەوتەم و کۆتایی هەڵبژاردنەکان لە ١ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت. ژماردنەوەی دەنگەکان لە ٤ی حوزەیران ئەنجام دەدرێت و پێدەچێت ئەنجامەکان لە هەمان ڕۆژدا ڕابگەیەندرێت.
پێنج قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی لۆک سەبا چارەنووسی ٤٢٩ پەرلەمانتاری دیاریکرد.
تا ئێستا دەنگدان بۆ هەموو کورسییەکانی تامیل نادو، کرالا، مێگالایا، ئەندرە پرادێش، ئاسام، مانیپور، کارناتاکا، میزۆرام، ئاروناچال پرادێش، تێلانگانا، ناگالاند، ئۆتاراکاند، چاتیسگار، گۆا، گوجارات، سیکیم، ڕاجاستان، تریپورا و هه‌رێمی دوورگەکانی ئاندامان و نیکۆبار؛ دادرا و ناگار هاڤێلی، دامان و دیو، لاداخ، لاکشادویپ و پودوچێری کۆتایی هاتووه‌.
وەزیری دەرەوەی هیندستان سوبرامانیام جایشنکار، وێنەیەکی وەک یەکەم دەنگدەری پیاو لە نیودلهی بڵاوکردەوە، نووسیویەتی: یەکەم دەنگم بە دیموکراسی هیندستان دا.
دەنگدان لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ئەنجومەنی گشتی هیندستان ناسراو بە لۆک سەبا لە ١٩ی نیسان (٣١ی نیسان) دەستی پێکردووە.
پارتی بەهاراتیا جاناتا بە سەرۆکایەتی نارێندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان هیوادارە زۆرینەی پێویست لە پەرلەمانی هیندستان بەدەست بهێنێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕەخنەکان لە زیادبووندایە کە دەڵێن دیموکراسی هیندستان لەدوای هاتنە سەرکاری له‌ ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو تێکچووە
له‌ هه‌ڵبژاردنی هیندستان زیاتر له‌ 969 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه‌، كه‌ نزیكه‌ی 10% كۆی گشتی دانیشتوانی گۆی زه‌وی پێكدهێنێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ی دیموكراسی له‌ جیهان داده‌نرێت.
کاندیدەکانی ئەم هەڵبژاردنە بە حەوت قۆناغ کێبڕکێی یەکتر دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ٥٤٣ کورسی، و ژماردنەوەی دەنگەکان لە ٤ی حوزەیران دەبێت.
تەمەنی دەنگده‌ر 18 ساڵە و کاندیدەکان نابێت تەمەنیان لە 25 ساڵ کەمتر بێت.