كۆمسیۆن داوا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری بكات
لە نووسراوێكدا كە بەرواری 28/5/2024ی لەسەرە، سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیاران (عومەر ئەحمەد محەمەد)، داوا لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكات كە فەرمانێكی هەرێمیی دەربكات بۆ دیاریكردنی وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان.
هەر لەم نووسراوەدا، سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیاران، ڕێكەوتی 5/9/2024 پێشنیار كردووە بۆ ئەنجامدانی (دەنگدانی گشتی) بۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستان.