قۆناغی حه‌وته‌م و كۆتایی هه‌ڵبژاردنی هیندستان
دوای 43 ڕۆژ له ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی هیندستان، سه‌ر له به‌یانی دوێنێ شه‌ممه 2024/6/1 به كاتی خۆجێیی، قۆناغی حه‌وته‌م و كۆتایی درێژترین هه‌ڵبژاردنی جیهان ناسراو به "لۆك سابا" ده‌ستی پێكرد.
هه‌ڵبژاردنی حه‌وت قۆناغی له گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ی دیموكراسی دنیا به ده‌نگدان بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی 57 كورسی، دوێنێ كۆتایی هات و بڕیاره ڕۆژی سێ شه‌ممه 4ی حوزه‌یران ئه‌نجامه‌كان ڕا بگه‌یێندرێن.
گرنگی قۆناغی کۆتایی، کاندیدکردنی سەرۆکوەزیرانی هیندستان نارێندرا مودییە، کە بۆ سێیەم خولی لەسەریەک خۆی کاندید دەکات بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە ویلایەتی ڤاراناسییەوە لە ئۆتار پرادێش. لەم قۆناغەدا دەنگدان بۆ دیاریکردنی ئەرکی ١٣ كاندید لەم ویلایەتەدا ئەنجام دەدرێت.
شه‌وی پێش ده‌ستپێكردنی ده‌نگدان، بەشێک لە بەنگال لەوان کهلکەتا پێکدادان و توندوتیژی به‌خۆیه‌وه بینی. به نارنجۆكی ده‌ستی هێرش كراوه و ڕۆژی هەینیش هێرشی کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی نورخان کاندیدی بەرەی عەلمانی هیندستان. به‌یانی ڕۆژی ده‌نگدانیش ئاژاوە بەردەوام بوو. پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێنا بۆ بڵاوه‌پێكردنی گردبوونه‌وه‌ی به‌رده‌م کۆشکی جادوپور.
مودی داوای لە دەنگدەرانی هیندستان کرد بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن بکەن.
سەرەڕای توندوتیژییەکان لە بەنگال، تا كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆ زۆرترین ڕێژی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن له‌و ویلایەتە هه‌بوو. هیماچال پرادێش زۆرترین بەشداری کردووە بە ڕێژه‌ی 48.63%، لە دوای ئەویش جارخاند بە 46.80% و بەنگال بە 45.07% و چاندیگار بە 40.14%. ئۆریسا کەمترین ڕێژەی بەشداریکردنی هه‌بوو بە ڕێژه‌ی ٣٧.٦٤%.
زیاتر لە 106 ملیۆن هاوڵاتی هیندستان کە 52 ملیۆن و 400 پیاو، 48 ملیۆن و 200 هەزار ژن لە قۆناغی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی لۆک سەبا مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
سه‌ره‌ڕای گه‌رمای تاقهتپروكێن، ده‌نگده‌ران به‌شدارییه‌كی باشیان هه‌بوو له هه‌ڵبژاردن. لە شەش قۆناغی ڕابردووی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كه له: ١٩ی نیسان، ٢٦ی نیسان، ٧ی ئایار، ١٣ی ئایار، ٢٠ی ئایار، ٢٥ی ئایاردا، بەشداریکردن بە ڕێژەی ٦٦.١، ٦٦.٧، ٦١.٠، ٦٧.٣، ٦٠.٥ و ٦٣% تۆمارکراوە.
دەنگدەرانی تۆمارکراو لەم حەوت ویلایەتە و یه‌ك هه‌رێمی یه‌كگرتوو، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ٥٧ کورسی ده‌نگیان دا:
په‌نجاب: بۆ هه‌ر 13 كورسی.
هیماچال پرادێش: بۆ هه‌ر چوار كوسی.
جاركه‌ند: سێ بازنە لە کۆی ١٤ بازنەی هەڵبژاردن
ئۆریسا: شه‌ش بازنه له كۆی 21 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن.
ئۆتار پاردێش: 13 بازنه له كۆی 80 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن.
بیهار: هه‌شت بازنه له كۆی 40 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن.
بهنگاڵی ڕۆژئاوا: 9 بازنه له كۆی 42 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن.
چاندیگهر: ته‌نها له سنووری باره‌گای هه‌رێمی یه‌كگرتوو.
له شه‌ش قۆناغی ڕابردووی هه‌ڵبژاردن بۆ لوك سابا، چاره‌نووسی 487 بازنه له كۆی 543 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری كراوه.
تا ئێستا دەنگدان بۆ هەموو کورسییەکانی تامیل نادو، کیرالا، مێگالایا، ئەندرە پرادێش، ئاسام، مانیپور، کارناتاکا، میزۆرام، هەریانا، دلهی، ئەندرە پرادێش، ئاروناچال پرادێش، تێلانگانا، ناگالاند، ئۆتاراكهند، چاتیس، گوجارات، ڕاجستان، سیکیم، تریپورا، دوورگەکانی ئەندامان و نیکۆبار و ناوچه‌كانی یه‌كگرتووی دادرا و ناگار هاڤێلی، دامان، دیو، لهدخ، لاکشادویپ و پودوچێری کۆتایی هاتووه.