دەرگای تۆماركردن بۆ لیست و هاوپەیمانی و كاندیدە سەربەخۆكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرایەوە

دەرگای تۆماركردن بۆ لیست و هاوپەیمانی و كاندیدە سەربەخۆكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شەشی حوزەیران، جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هةڵبژاردنەكانی عێراق راگەیاند كە ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاری داوە بە كردنەوەی دەرگای خۆتۆماركردن بۆ لیست و هاوپەیمانی و كاندیدە سەربەخۆكان كە دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بكەن. تۆماركردن لە 8/6/2024 دەستپێدەكات و تاوەكو 13/6/2024 بەردەوام دەبێت.