دوو ملیۆن و 901 هەزار كارتی بایۆمه‌تریی ده‌نگدان وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كوو ئێستا دوو ملیۆن و 901 هه‌زار ده‌نگده‌ر كارتی بایۆمه‌ترییان وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگه‌یاند، له كۆی سێ ملیۆن و 789 هه‌زار ده‌نگده‌ر له هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا دوو ملیۆن و 901 هه‌زار ده‌نگده‌ر كارتی بایۆمه‌ترییان ده‌رهێناوه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ژماره‌ی دەنگدەران له هه‌ولێر ملیۆنێک و 366 هەزار و 462 دەنگدەری گشتیی هەیه، له‌و ژماره‌یه‌ش ملیۆنێک و 16 هەزار و 357 دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.
لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ملیۆنێک و 496 هەزار دەنگدەری گشتیی هەن، له‌و ژماره‌یه‌ش ملیۆنێک و 146 هەزاریان کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە، هێشتا تۆماری دەنگدەرانی ئەو دوو پارێزگایە جیا نەکراوەته‌وه.
لە پارێزگای دهۆک 926 هەزار دەنگدەری گشتیی هەن، تاوەکو 3ی ئه‌م مانگه (تهمووز) 738 هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.