کۆمسیۆن نموونەی کارتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکات

کۆمسیۆن نموونەی کارتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکات

ده‌سته‌ی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نموونه‌ی سه‌ره‌تایی كارتی ده‌نگدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق په‌سه‌ند كرد.
جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: نموونه‌ی سه‌ره‌تایی كارتی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق په‌سه‌ند كراوه‌، له‌گه‌ڵ چوار نموونه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدانی گشتی بۆ چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن (هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌) و یه‌ك نموونه‌ش بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، كۆی گشتیی وێستگه‌كانی ده‌نگدان گه‌یشته‌ حه‌وت هه‌زار و 47 وێستگه‌، هاوكات كۆی گشتیی ده‌نگده‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق كه‌ تۆماركراون دوو ملیۆن و 888 هه‌زار و 162 ده‌نگده‌ره‌ و سه‌رجه‌میان به‌سه‌ر هه‌زار و 427 بنكه‌ی ده‌نگدان دابه‌شكراون.
بەگوێرەى مه‌رسومی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هەرێمى کوردستان-عێراق، بڕیاره‌ 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق بەڕێوەبچێت و هه‌رێمیش بۆ چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن دابه‌شكراوه‌.