كۆمسیۆن وادەی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان ڕاگەیاند

كۆمسیۆن وادەی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان ڕاگەیاند

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئابی 2024، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
جومانە ئەلغەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا تیروپشک بۆ كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 11ی ئاب ئەنجامبدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد كە تیروپشکەکە لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت.
ئەلغەلای ئاماژەی بەوەشکرد كە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان پێویستی بە زیاتر لە 43 هەزار کارمەندی دەنگدان هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
هەروەها وتی: فەرمانبەران لەسەر ڕێکارەکان و میکانیزمی دەنگدان ڕاهێنانیان پێدەكرێت، بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی ئەم هەڵبژاردنە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بێگەرد و بێلایەنانە بەڕێوەبچێ.