شاندێكى يونامى سه‌ردانى بەشی هه‌ڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌كات

شاندێكى يونامى سه‌ردانى بەشی هه‌ڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌كات

شاندێكى يونامى سه‌ردانى بەشی هه‌ڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌كات
ئه‌مرۆ 8/9/2024 به‌رێز دكتۆر جه‌عفه‌ر ئيمێنكى به‌رپرسى به‌شى هه‌ڵبژاردنی پارتى ديموكراتى كوردستان، پێشوازى كرد له‌ شاندێكى يونامى به‌ سه‌رۆكايه‌تى دكتۆر ئه‌مير ئاره‌ين سه‌رۆكى تيمى هاريكارى هه‌ڵبژاردنى يونامى. 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ دوايين ئاماده‌كارييه‌كانى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ر‌به‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، کە بڕیارە لە2024/10/20 ئەنجام بدرێت و جه‌ختيان له‌ به‌ڕێوه‌‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد و له‌ كه‌شێكى هێمن و ئارام و دوور له‌ هه‌رجۆره‌ گرژييه‌ك كرايه‌وه‌.
ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌وە بوو كه‌ پێويسته‌ پارت و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان په‌يماننامه‌ى بنه‌ماكانى ره‌فتار (قواعد سلوك) واژوو بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن دوور بێت له‌ توند و تيژى و له‌ كه‌شێكى هێمن و ئارام دا به‌ڕێوه‌ بچێت.
هه‌ردوولا پێيان باشبوو كه‌ به‌مزووانه‌ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ گرنگه‌ واژوو بكرێت بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونى ماوه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن.

دكتۆر جه‌عفه‌ر ئيمێنکی ڕۆڵى يونامى له‌ هاوكاریكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ گرنگ زانى و سوپاسى هاريكارييه‌كانى يونامى كرد بۆ كۆمسيۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و جەختی لەوە كرده‌وه‌ كه‌ پێويسته‌ هاريكارييه‌كانى يونامى بۆ كۆمسيۆن و دامه‌زراوه‌كانى ديكه‌ به‌رده‌وام بێت.  

UNAMI Delegation Meets with Kurdistan Democratic Party (KDP) Election Department office
On September 8, 2024, Dr. Jaafar Eminki, Head of the Election office of the Kurdistan Democratic Party (KDP), welcomed UNAMI delegation headed by Dr. Amir Arian, UN Principal Electoral Advisor and head of the UNAMI Electoral office. The meeting focused on the latest preparations by the Independent High Election Commission (IHEC) for the upcoming Kurdistan Parliamentary elections. Both parties emphasized the importance of conducting a fair and peaceful election, free from violence.
A significant point of discussion was the proposal for political parties to sign a code of conduct to ensure a violence-free electoral process. Both sides agreed that this document should be signed promptly to help manage the election campaign effectively.
Dr. Jaafar Eminki also underscored UNAMI's role in supporting Iraq and the Kurdistan Region and expressed gratitude for UN assistance to the IHEC. He stressed the importance of continued support from UNAMI for the commission and other Iraqi institutions