ڕۆژی هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژی هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

بڕیارە ڕۆژی هەینی 18-10-2024، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت کە زیاتر لە 215 هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە.
له‌ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بنکەکانی دەنگدان دابەشی سەر 165 بنکە و 749 وێستگە کراون.
بۆ یەکەمجاریش لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەنگدەران دەتوانن دەنگ بدەن، جگە لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لە هەشت پارێزگای دیکەش دەنگدەرانی تایبەت دەتوانن دەنگ بدەن.
بنکەکان بەمشێوە دابەش کراون:
هەولێر 62 بنکەی دەنگدان و 306 وێستگەی دەنگدانی هەیە.
سلێمانی 57 بنکەی دەنگدان و 276 وێستگەی دەنگدانی هەیە.
لە دهۆکیش 33 بنکەی دەنگدان و 142 وێستگەی دەنگدان هەیە.
هەڵەبجە یەک بنکەی دەنگدان و سێ وێستگەی دەنگدان هەیە.
بەغدا - ڕەسافە، ژمارەی بنکەکانی دەنگدان یەک بنکە و دوو وێستگەی دەنگدانی هەیە.
بەغدا - کەرخ، دوو بنکەی دەنگدان و هەشت وێستگەی دەنگدان هەیە.
لە نەینەوا چوار بنکە و پێنج وێستگەی دەنگدان هەیە.
لە کەرکووک، یەک بنکە و دوو وێستگەی دەنگدان هەیە.
دیالە یەک بنکە و یەک وێستگەی دەنگدانی هەیە.
ئەنبار یەک بنکە و یەک وێستگەی هەیە.
واست یەک بنکە و یەک ێستگەی هەیە.
پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر7ی بەیانی ده‌ست پێ ده‌كات و 6ی ئێوارە كۆتایی دێت.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە ده‌چێت.
کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە، کە دوو ملیۆن و 683 هه‌زار و 618 دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960 ده‌نگده‌ر، دەنگدەری تایبەتن.