هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له جۆرجیا به‌ڕێه‌چوو.
حزبی ده‌سه‌ڵاتداری جۆرجیا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان سه‌ركه‌وت و كوردێكیش بۆ جاری سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
كۆمسیۆنی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی جۆرجیا ڕایگه‌یاند: دوای ژماردنی 97%ی ده‌نگه‌كان، حزبی ده‌سه‌ڵاتدار (حزبی هیوای جۆرجیا) به به‌ده‌ستهێنانی 54.24% ده‌نگه‌كان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌و وڵاته سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه. حزبی (هاوپه‌یمانی بۆ گۆڕان) به به‌ده‌ستهێنانی 10.8%ی ده‌نگه‌كان له پله‌ی دووه‌م و حزبی (یه‌كێتی – بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی) به به‌ده‌ستهێنانی 10.1%ی ده‌نگه‌كان له پله‌ی سێیه‌م دێت.
دوێنێ شه‌ممه 26/10/2024 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی جۆرجیا به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاته‌یه كه به سوود وه‌رگرتن سندووقی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی به‌ڕێوه ده‌چێت. ده‌نگدان له 74 بنكه‌ی ده‌نگدان به‌ڕێوه‌چوو كه نزیكه‌ی 90%ی ده‌نگده‌ران له‌خۆ ده‌گرت.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن، ڕێژه‌ی به‌شداریی ده‌نگده‌ران له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 58.94% بووه.
سێ حزبی ئۆپۆزسیۆن دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان ڕایانگه‌یاندبوو كه دان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن نانێن.
'ئیسکۆ داسنی' کوردێکی ئێزدیی جۆرجیایە، دوای ئاشکراکردنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی جۆرجیا، توانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت و بۆ جاری سێیەم ببێتەوە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە.
ئیسکۆ داسنی، سیاسەتمەدارێکی کوردی ئێزدیی جۆرجیایه، بۆ جاری یەکەم لە 8ـی ئۆکتۆبەری 2016 لەسەر لیستی پارتی هیوا، توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێ و بچێتە پەرلەمان.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی 31-10-2020 بۆ جاری دووەم متمانەی دەنگدەرانی بەدەست هێنایەوە.
هەروەها لە ڕۆژی 26ـی ئۆکتۆبەری 2024، بۆ جاری سێیەم سەرکەوتنی بەدەست هێنا و ڕیکۆردێکی نوێی تۆمار کرد، ئیسکۆ داسنی لە 30ـی ئاداری 1958 لە تبلیسی پایتەختی جۆرجیا لەدایک بووە.