ئەمرۆ دوا وادەی وەرگرتنی تانەکانی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستانه
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمیی کۆمیسیۆن، تا کاتژمێر 03:00ی ئێوارە، تانەی لایەنە سیاسییەکان وەردەگیرێت و دوای ئەو كاتە، ھیچ تانەیەک وەرناگیرێت و دەرگای وەرگرتنی تانەکان دادەخرێت."
گوتەبێژی کۆمیسیۆن ههروهها دهڵێت، "تائێستا سێ تانە لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تۆمارکراون، کە لەو سێ تانەیە دوویان لە نووسینگەی پارێزگای دهۆک و ئەوی دیکەشیان لە نووسینگەی سلێمانی تۆمارکراون، بەڵام لە هەولێر هیچ تانەیەک تۆمار نەکراوە."
لەبارەی کاتی یەکلاییکردنەوەی تانەکان، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: دەستەی دادوەریی سەر بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە ماوەی حەوت رۆژدا سەرجەم تانە تۆمارکراوەکان یەکلادەکاتەوە و دواتر کۆمیسیۆن ئەنجامی تانەکان رادەگەیێنێت.
رۆژی 31ـی مانگی رابردوو، دەرگای تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە.