به فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا ده‌ستی پێكرد.
له فارسییه‌وه به كه‌مێك ده‌ستكاری: عه‌زیز عه‌بدولخالیق دێڵزی
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و كۆنگرێسی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 5/11/2024 به‌فه‌رمی ده‌ستی پێكرد و پێشبینی ده‌كرێت كه پێشبهركێیهكی نزیك له یه‌كتری هه‌بێت، به‌رپرسان داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ن كه سه‌بر و لهخۆبووردهییان هه‌بێت له كاتی ژماردنی ده‌نگه‌كان، هه‌روه‌ها ڕای ده‌گه‌یێنن كه له‌وانه‌یه دیاریكردنی كاندیدی سه‌ركه‌وتوو چه‌ند ڕۆژێك بخایه‌نێت.
ئه‌مریكاییه‌كان ئه‌مڕۆ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی 435 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و 34 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سێنا كه به گشتی كۆنگرێسی ئه‌مریكا پێكدێنن، چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان. ئه‌گه‌رچی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له كاتژمێر 5ی به‌یانی به‌كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا به ڕووی ده‌نگده‌رانه‌وه كرانه‌وه، به‌ڵام وه‌ك نه‌ریتێك له شارێكی بچوكی ویلایه‌تی نیوهامپشایر ده‌نگدان له نیوه‌شه‌و ده‌ستی پێكرد.
له سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌نگده‌ران ڕاسته‌وخۆ ده‌نگ به سه‌رۆككۆمار ناده‌ن، به‌ڵام ده‌نگده‌ران 538 ئه‌ندامی گرووپێك به‌ناوی (ئهلیكتراڵ كالج) یان (كالێجی هه‌ڵبژاردن) هه‌ڵده‌بژێرن كه ئه‌وان سه‌رۆككۆمار و جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرن.
له هه‌ر ویلایه‌ت ئهلیكتراڵهكان ده‌نگی خۆیان به‌و كاندیده‌ی سه‌رۆككۆمار ده‌ده‌ن كه بتوانێت ده‌نگی خه‌ڵك به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام هه‌ندێجار پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕوو ده‌دات. ویلایه‌ته گه‌وره‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێنه‌رێكی زیاتریان هه‌یه له كۆنگرێسی ئه‌مریكا، پشكی شێر له 538 ده‌نگی ئهلیكترالهكان به‌ده‌ست دێنن.
كاملا هاریس جێگری دیموكراتیخوازی سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا و ڕكابه‌ری كۆماریخوازی ئه‌و (دۆناڵد ترامپ) بۆ به‌ده‌ستهێنانی 270 ده‌نگی ئهلیكترالهكانی هه‌ڵبژاردن، كه كلیلی كۆشكی سپی بۆ یه‌كێكیان گه‌ره‌نتی ده‌كه‌ن، كێبه‌ركێیانه.
به‌ڵام به كۆتایی هاتنی كێبهركێیهكانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ، پسپۆڕان ئاماژە بە پەرەسەندنی مەترسی دواکەوتن و دەرئەنجامەکانی وەکو گرفته یاساییه‌كان بۆ ژماردنی دەنگەکان دەکەن.
نزیکەی 81 ملیۆن ئەمریکی به‌ر له ڕۆژی سێشەممە دەنگیان دابوو، کە ئه‌مه زیاتر لە نیوەی سەرجەم دەنگەکانی تۆمارکراو لە ساڵی 2020 بووه. لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠ نزیکەی ١٥٩ ملیۆن ئەمریکی دەنگیان داوە.
230 ملیۆن ئەمریکی مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام تەنها نزیکەی 160 ملیۆن کەس ناوی خۆیان تۆمار كردووه. بەڵام نزیکەی نیوەی ٥٠ ویلایەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ڕێگە ده‌ده‌ن ناویان تۆمار بكرێت. جگە لە هەڵبژاردنی سەرۆک و نوێنەرانی کۆنگرێس، كێبه‌ركێ بۆ هه‌ڵبژاردنی فه‌رماندار لە ١١ ویلایەت و ٢ ناوچه‌ی (پورتۆریکۆ و ساموا) بەڕێوەدەچێت.
دەنگدان لە دیکسڤیل نۆچ
یه‌كه‌مین ده‌نگدان ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له (دیكسڤیل نۆچ) شارێكی بچوكی نیوهامپشایر، وه‌ك نه‌ریتێكی كۆن له نیوه شه‌ودا ئه‌نجام درا. ئه‌و نه‌ریته‌ش بۆ ئه‌وه هاته كایه‌وه كه ئه‌و كرێكارانه‌ی له هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر كاریان ده‌كرد نه‌یانده‌توانی له كاتی ئاسایی خۆیاندا بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌نگ بده‌ن، بۆیه له‌و كاتهدهدا ده‌ست به هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.
ده‌نگده‌رانی ئه‌و شاره به گشتی شه‌ش كه‌سن، كه سێ كه‌سیان ده‌نگیان به كاملا هاریس داوه و سێ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌نگیان به دۆناڵد ترامپ داوه.
شێوازی ژماردنی ده‌نگه‌كان.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شه‌ش كاتی جیاوازی هه‌یه. ده‌نگدان له كاتژمێر 5ی به‌یانی به‌كاتی ڕۆژهه‌لاتی ئه‌مریكا (10ی به‌یانی به كاتی گرینڤیچ) له ڕۆژی سێ شه‌ممه 5/10/2024 ده‌ست پێده‌كات و تا كۆتایی كات واته كاتژمێر 1ی به‌یانی به كاتی ڕۆژهه‌ڵات (6ی به‌یانی به‌كاتی گرینڤیچ) ڕۆژی چوار شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
یه‌كه‌مین بنكه‌ی ده‌نگدان له كاتژمێر 6ی ئێواره به‌كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا له ڕۆژی سێ شه‌ممه داده‌خرێت، به‌ڵام كاتێك كێبه‌ركێیه‌كه توند ده‌بێت، له‌وانه‌یه چه‌ند ڕۆژێك درێژه بكێشێت تاكو كاندیدی سه‌ركه‌وتوو ده‌ستنیشان بكرێت.
له ساڵی 2020، میدیاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی شه‌ممه 7ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕایانگه‌یاند كه (جۆ بایدن) له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتووه، هه‌رچه‌نده بنكه‌كانی ده‌نگدان ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی پێشتر له 3ی نۆڤه‌مبه‌ر داخرابوون. له ساڵه‌كانی 2016 و 2012 ده‌نگده‌ران له چاوه‌ڕوانییه‌كی كه‌متردا بوون بۆ وه‌رگرتنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی.
دوای ده‌نگدان، به‌رپرسانی خۆجێیی هه‌ڵبژاردن، كه له‌وانه‌یه دامه‌زراو بن یاخود هه‌ڵبژێردرێن، ده‌ست به ژماردنی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن. شێوازه‌كانی ژماردنی ده‌نگه‌كان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه جیاوازه.
زۆرێك له ویلایه‌ته‌كان یاساكانی هه‌ڵبژاردنیان گۆڕیوه تاكو ئه‌و ده‌نگانه‌ی به ڕێگای به‌رید (پۆسته) یاخود ده‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ژماردن ئاماده بكرێن. هه‌رچه‌نده ویلایه‌ته‌كانی پنسلڤانیا و ویسكانسین هیچ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆیان له یاسای هه‌ڵبژاردن نه‌كردووه.
ئه‌و دوو ویلایه‌ته، وه‌ك گۆڕه‌پانێكی شه‌ڕن كه ده‌توانن به‌ڵای هه‌ر كاندیدێك كه بیانه‌وێت، بشكێنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پسووڵهكانی ده‌نگدانی به‌ریدی تاكو 5ی نۆڤه‌مبه‌ر لێكجیا ناكرێنه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ خاو به‌ڕێوه‌چوونی ژماردنی ده‌نگه‌كان.
كێ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كات؟
میدیاكانی ئه‌مریكا لەبری ئەوەی چاوەڕێی بەرپرسانی خۆجێی بكه‌ن تاكو ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یێنن، بە پشتبەستن بەو ئه‌نجامانه‌ی کە لە ڕاپرسییەکاندا دەیبینن، ئەنجامی کێبه‌رکێکان ڕادەگەیەنن، هەروەها بەپێی ڕاپرسییەکان کە سەلماندوویانە ئه‌و ئه‌نجامانه زۆر ورد نین.
دوواین مۆڵه‌تی ویڵایهتهكان بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن 11ی دیسامبهره و ئهلیكتراڵهكانی هه‌ڵبژێردراوی هه‌ر ویلایه‌تێك ده‌نگ به كاندیدێك ده‌ده‌ن كه ده‌نگی ده‌نگده‌رانی به‌ده‌ستهێنابێت.
تاكو ٢٥ی دیسامبه‌ر (کانوونی یه‌كه‌م)، دەبێت بڕوانامه‌كانی هەڵبژاردنی هەر ویلایەتێک لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانەوە لە کامالا هاریس كه جێگری سەرۆکە وەربگیرێت. لە ٦ی كانوونی دووه‌م کۆنگرێس ئەنجامەکان ئەژمار دەکات و پەسەندی دەکات، دواتر سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە ٢٠ی كانوونی دووه‌م سوێندی یاسایی دەخوات.
بارودۆخی ڕاپرسییه‌كان
بەپێی دوایین داتای ڕاپرسییەکانی کۆمپانیای ڕیاڵکلیرپۆلیتیکس، ترەمپی تەمەن 78 ساڵ بە ڕێژەی 0.1 خاڵ لە پێشەنگی ڕاپرسییە نیشتمانییەکانەوەیە و لە زۆربەی ویلایەتە چاره‌نووسسازه‌كان وه‌ك: پێنسیلڤانیا، کارۆلینای باکوور، جۆرجیا، ئەریزۆنا و نیڤادا، کەمێک لە پێشە‌وه‌یه. هاریسی تەمەن ٦٠ ساڵ لە ویلایەتی ویسکانسین و میشیگانیشدا له پێشه‌وه‌یه. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە زۆربەی ڕاپرسییەکان لەسەدا سێ هەڵەیان هەیە، مەحاڵە دڵنیا بین لەوەی کە ئەنجامی ڕاستەقینەی ڕاپرسییەکان چی دەبێت.
بارودۆخی ئێستای كۆنگرێس
له كاتی ئێستادا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ژێر كۆنترۆڵی كۆماریخوازهكاندایه و دیموكراته‌كانیش كۆنترۆڵی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
به‌پێی مامناوه‌ندی ده‌نگه گشتییه‌كان، كۆماریخوازه‌كان له كۆنگرێس 0.4% له پێشه‌وه‌ن. كێبهركێیه سه‌ره‌كییه‌كانی سێنا له هه‌ڵبژاردنی ئۆهایۆ، پنسلڤانیا، ویسكانسین، میشیگان، مۆنتانا، نۆڤادا و ئاریزۆنا ده‌بێت.
لە کاتێکدا سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هێشتا له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری كۆماریخوازهكانههوه پشگیری ده‌كرێت، بەڵام زۆرێک لە دەنگدەران، لەنێویاندا هەندێکیان له ئه‌ندامانی حزب، ناڕازین لە شێوازی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان و هەروەها ڕۆڵی لە ڕووداوەکانی ئاژاوەگێڕیی ٦ی كانونی دووه‌م دژی کۆنگرێس.
لە بەرامبەردا هاریس دوای ئەوەی بایدن بەهۆی ئاستە نزمه‌كه‌ی لە یەکەم دیبەیت بەرامبەر ڕکابەرەکەی لە کۆمارییەکان خۆی كشانده‌وه، بوو به كاندیدی دیموكراته‌كان. لەو کاتەوە حزبەکەی بۆ سه‌ركه‌وتنی لە پشتیەوە وه‌ستا، هەرچەندە گرژییەکانی نێوان باڵی میانڕەوەکان و پێشکەوتنخوازەکان، بەتایبەتی لەسەر ململانێی غەززە هێشتا به‌رده‌وامه.
له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، كاملا هاریس پێداگری له پابه‌ندییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵاتی وه‌ك له‌باربردنی كۆرپه‌له و به‌كه‌مزانینی بابه‌تگه‌لی وه‌ك په‌نابه‌ران بوو كه به خاڵێكی لاوازی دیموكراته‌كان داده‌نرا.
سه‌رچاوه: https://www.isna.ir/news/1403081510909