ئه‌مڕۆ 2/12/2024 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 2/12/2024 له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، بەپێی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی 11 و بڕگەی یەکەمی ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان، به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی په‌رله‌مان بانگهێشت ده‌كرێت بۆ سوێندخواردن و به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه نزیكه‌ی 20 كۆنسول و نوێنه‌ری وڵاتانی وه‌ك میوان تێدا به‌شدار ده‌بێت، په‌رله‌مانتاران سوێندی یاسایی ده‌خۆن و به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه تاكو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیاری ده‌كرێت.