کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: تۆمارکردنی بایۆمەتریی دەنگدەران دەستپێدەکاتەوە

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: تۆمارکردنی بایۆمەتریی دەنگدەران دەستپێدەکاتەوە

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: سبەی تۆمارکردن بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە.
رۆژی دووشەممە، 02ی کانوونی یەکەمی 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سبەی تۆمارکردن بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە 173 ناوەندی تۆمارکردن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە."
پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران راگیرا و لە 15-10-2024 دابەشکردنی کارتی بایۆمەترییش راگیرا.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: "بڕیارمان دا لە سبەینێوە دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەستپێبکەینەوە بۆ ئەوانەی کە وەریان نه‌گرتووەتەوە."
پێش هەڵبژاردن، 110 هەزار کارتی بایۆمەتری دەنگدان کە چاپکرابوون لەلایەن خاوەنەکانیانەوە وەرنەگیرابوونەوە، لە هەولێر 25 هەزار و 846 کارت. لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، 72 هەزار و 400 کارت و لە پارێزگای دهۆکیش 12 هەزار و 139 کارت.