ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دڕێژ ده‌كرێته‌وه.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڕیاری دا بە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی ئەم خولەی ئێستا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە، کە لە بەرواری ٧/١/٢٠٢٥ دەستپێدەکات تاوەکو ٦/١/٢٠٢٧. لە حاڵەتی هەبوونی تێڕوانینی سیاسی پێچەوانەی ئەو بڕیاره‌ی سەرەوە، ئەنجوومەنی نوێنەران بەو دەسەڵاته‌ی یاسادانان كه هەیەتی دەتوانێت یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارە (٣١) بۆ ساڵی ٢٠١٩ هەموار بکاتەوە.