واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاری كرا.
جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: بۆ دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆك وه‌زیران به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری ده‌كات.
به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردن كه له ساڵی 2018 په‌سه‌ند كرا، كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌بێ به جۆرێك بێت لانی كه‌م 45 ڕۆژ به‌ر له كۆتاییهاتنی ته‌مه‌نی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێستای عێراق بێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به له‌به‌ر چاوگرتنی كاتی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێستا كه له ڕۆژی 9ی كانوونی دووه‌می 2022 ئه‌نجام درا، ده‌بێ هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق ڕۆژی 25ی تشرینی دووه‌م ئه‌نجام بدرێت، كه ئه‌م كاته‌ش به ڕێككه‌وتن له نێوان سه‌رۆك وه‌زیران و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری ده‌كرێت.