شه‌ش كورد له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا
ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا وا ده‌رده‌خات كه هاوپه‌یمانی پارێزگارانی ئه‌و وڵاته له‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه و پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا، کە پارتێکی راستڕۆی تووندڕۆی دژەکۆچبەرە، 20.8٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و دەنگەکانیان 9.1٪ بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو زیادیکردووە. ئەمە زۆرترین رێژەی زیادبوونی دەنگە لەنێو پارتەکاندا.
هاوپه‌یمانی پارێزگاران كه سه‌ركه‌وتووی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یه، كه پێكهاتووه له 2 حزبی یه‌كێتی دیموكرات مه‌سیحی و یه‌كێتی سۆسیال دیموكراتی زۆرترین ده‌نگه‌كانیان مسۆگه‌ر كردووه.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه فریدریش مێرتز سه‌رۆكی حزبی پارێزگاران، ده‌بێته ڕاوێژكاری داهاتووی ئه‌ڵمانیا.
پارتی جێگره‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا كه حزبێكی ڕاستڕۆی توندڕۆیه له پله‌ی دووه‌م دێت و له دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانی زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌ڵمانیا كه‌م جار هه‌بووه حزبێك به ته‌نیا بتوانێت زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه 2 یان چه‌ند حزبێك دوای گفتوگۆیه‌كی سه‌خت و دوور و درێژ كه هه‌ندێكجار چه‌ندین حه‌فته و بگره چه‌ندین مانگیش درێژه ده‌كێشێت تاكو هاوپه‌یمانی پێكبهێنن بۆ ده‌ستنیشانكردنی ڕاوێژكاری ئه‌و وڵاته.
به‌پێی دوایین ئه‌نجام، حزبی یه‌كێتی پارێزگاران 28.6% و پارتی جێگره‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا 20.8%ی ده‌نگه‌كانیان مسۆگه‌ر كردووه.
حزبی سۆسیال دیموكرات به سه‌رۆكایه‌تی ئولاڤ شۆلتز ڕاوێژكاری ئێستای ئه‌ڵمانیا، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌نجامێكی كه‌می به‌ده‌ستهێنا به ڕێژه‌ی 16.4%ی ده‌نگه‌كان.
حزبی سه‌وزه‌كانیش 11.6%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه.
شۆلتز ڕاوێژكاری ئێستای ئه‌ڵمانیا له‌و هه‌ڵبژادنه‌دا دانی به شكستی خۆی هێناوه و پیرۆزبایی له مێرتز كردووه، كه سه‌ركه‌وتووی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بووه.
هه‌روه‌ها له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا شه‌ش كورد سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا كه بریتین له:
فیرات کۆچاک، جەم ئینجە، میرزا ئەدیس و گوکای ئاکبولووت، بەربژێرانی کورد لە پارتی چەپ، قاسم تاهیر، بەربژێر لە هاوپەیمانیێتی سەوزەکان و سەردار یوکسەل، بەربژێر لە پارتی سۆسیال دیموکرات.