ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران؛ په‌یڕه‌وی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق 2025، په‌سه‌ند كرد
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند كه ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران تاوتوێی یاداشتنامه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ژماره 78 له‌به‌رواری 3/3/2025 كردووه، به ناونیشانی (كۆنووسی لیژنه‌ی یاسایی ژماره 78، په‌یڕه‌وی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق 2025). پاش گفتوگۆكردن له‌باره‌ی یاداشتنامه‌كه له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران، ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران ئه‌م بڕیارانه‌ی ده‌ركرد:
یه‌كه‌م: په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌وی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ژماره (1) بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق 2025 كه له كۆنووسی لیژنه‌ی یاسایی ژماره (78) له به‌رواری 3/3/2025دا هاتووه.
دووه‌م: ڕاسپاردنی كارگێڕیی هه‌ڵبژاردن به گرتنه‌به‌ری ئه‌وه‌ی پێویسته.
سێیه‌م: بڕایاره‌كه له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی كۆمسیۆن بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م بڕیاره به كۆی ده‌نگ له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، به‌رواری 9/3/2025 دركرا