به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسی خولی 16ی ئابی له كه‌ركووك كرده‌وه
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی 2025/8/20 به‌ڕێز د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان به یاوه‌ری ئه‌ندامانی به‌ش، به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی خوڵی 16ی ئاب بۆ ڕاهێنان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای كه‌ركووك – گه‌رمیانیان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز (هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا) به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستن و هه‌ڤاڵان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێ كرا.
له دانیشتنێكدا، دوایین پێشهاته‌كانی كوردستان و عێراقیان تاوتوێ كرد و هه‌روه‌ها باس هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان مه‌كته‌بی ڕێكخستن و به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسی كرا، بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
دواتر سه‌ردانی هۆڵی ڕاهێنانیان كرد و وێڕای به‌خێرهێنانیان له وته‌یه‌كدا به‌ڕێز به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك - گه‌رمیان گرنگیی ئه‌و خولانه‌ی خسته ڕوو.
به‌ڕێز د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسی، وانه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌لی سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانی خول كرد.