به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ هۆبه‌ی بریكار كۆبووه‌وه.
به‌ڕێز د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز خاتوو ئه‌ڤین هروری، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی به‌ش و هه‌ڤاڵان (د. صاحب قاره‌مان و عبدالستار صادق و حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی) هاوكارانی به‌رپرسی به‌ش و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی به‌ش، له‌گه‌ڵ هۆبه‌ی (بریكار) كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌رپرسی به‌ش، ڕێنمایی پێویستی به هه‌ڤاڵان دا، تاكو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگاكان وه‌ك یه‌ك تیم، به چاوێكی كراوه‌تر كه‌سانی دڵسۆز و وریا وه‌ك بریكاری پارتیمان بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه بڕیاره له 2025/11/11 به‌ڕێوه بچێت، ده‌ستنیشان بكه‌ن.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌ندامانی هۆبه‌ی بریكار، سوپاسی به‌ڕێز به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنیان كرد بۆ پێدانی ڕێنمایی پێویست و هه‌ریه‌كه ڕا و بۆچوونی خۆی خسته ڕوو.