سەرەتای مانگی داهاتوو ناوی کاندیدەکان پەسەند دەکرێن و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دەست پێدەکات
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت سەرەتای مانگی داهاتوو ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پەسەند بکرێن، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات تاوه‌كو چه‌ند ڕۆژێك دوای په‌سه‌ندكردنی ناوی كاندیده‌كان له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێبكات.
جەمیل بە تۆڕی هەواڵی هەڵبژاردنی عێراقی ڕاگەیاند: "مادەی 16 لە پەیڕەوی کاندیدەکان ژمارە 3ی ساڵی 2025 باس لەوە دەکات کە پێویسته ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران 30 ڕۆژ پێش ڕۆژی هەڵبژاردن، ناوی کاندیدەکان په‌سه‌ند بكات و ڕایبگەیەنێت"، ئاماژەی بەوەشکرد، پێدەچێت ناوی کاندیدەکان لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا پەسەند بکرێن.
هه‌روه‌ها گوتی "هەڵمەتەکانی بانگه‌شه لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە و بە دیاریكراوی لە ٩ی مانگ دەست پێ دەکه‌ن، ٢٤ کاتژمێر پێش بەرواری دەنگدانی تایبەت لە ٩ی تشرینی دووه‌م، کە ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردنە، كۆتایی دێت.