كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی كار و چاڵاكییه‌كانی هۆبه‌كانی به‌شی هه‌ڵبژاردن
ئه‌مڕۆ ڕۆژی دووشه‌ممه ڕیكه‌وتی 8/9/2025 به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز (د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی) به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسی و ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان یاریده‌ده‌رانی به‌رپرسی به‌ش و به‌رپرس و جێیگری هۆبه‌كان و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی ئه‌ندام به‌ش، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دوایین ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، كه بڕیاره له 2025/11/11 به‌ڕێوه بچێت، كۆبوونه‌وه‌یك ئه‌نجام درا.
دوای وته و ڕاسپارده‌كانی به‌ڕێز به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردن، به‌رپرسی هۆبه‌كانی په‌یوه‌ندیدار باسیان له دوایین كار و چالاكییه‌كانیان كرد، به‌تایبه‌ت هۆبه‌ی بریكار كه له ماوه‌ی ڕابردوو سه‌ردانی مه‌یدانی مه‌كته‌بی ڕێكخستن پارێزگا و لقه‌كانیانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان كردبوو بۆ ده‌ستنیشانكردنی بریكاری پارتیمان بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن.