به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتیمان سه‌ردانی كۆنسوولخانه‌ی هیندستانی كرد.
به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی كۆنسوولی گشتیی هیندستان، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتیمان به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسی، به یاوه‌ری هه‌ڤالانی به‌ش و ته‌یار گۆران نوێنه‌ری پارتیمان له وڵاتی هێندستان، سه‌ردانی كۆنسولخانه‌ی گشتیی هیندستانی له هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز مستر برجێش كۆمار، كونسولی گشتی هیندستان و ستافی كۆنسولخانه، پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێ كرا.
له دانیشتنێكدا تیشك خرایه سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدرال.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو لا پێداگرییان كرد له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی هیندستان و شێوازی كاركردنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته كرده‌وه.