به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌شی هه‌ڵبژاردنی به‌سه‌ر كرده‌وه
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 11/11/2025 به‌ڕێز فاضل میرانی به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان، له هه‌ولێر به‌شی هه‌ڵبژاردنی به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی و یاریده‌ده‌ر و ئه‌ندامانی به‌شی هه‌ڵبژاردن پێشوازیی لێ كرا.
له دانیشتنێكدا تیشكی خسته سه‌ر گرنگیی به‌شداربوونی هاووڵاتیانی كوردستان له ده‌نگدان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
هه‌روه‌ها سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به كار و لێهاتوویی كادیرانی به‌شی هه‌ڵبژاردن كه له‌خۆبوردوانه ئه‌ركه‌كانیان به‌ڕێكوپێكی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.