ئەنجامی فەرمیی و کۆتایی کۆمسیۆن: پارتی حزبی یەکەمی سەر ھەرێم و عێراقە

ئەنجامی فەرمیی و کۆتایی کۆمسیۆن: پارتی حزبی یەکەمی سەر ھەرێم و عێراقە

بە گوێرەی ئەنجامی فەرمیی و کۆتایی، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ١١٠١٣٥٧ دەنگی بەدەستھێناوە، کە دەکاتە ٢٧ کورسی، ھاوکات کورسی کۆتاکان کە پارتی پاڵپشتی کردوون، ٥ کورسی.
پارتی دیموکراتی کوردستان کە ژمارەی لیستی ٢٧٥ بوو بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، یەکەمی سەر ھەرێم و عێراق بوو لەم ھەڵبژاردنە کە ملیۆنێک و سەد و یه‌ك ھەزار و سێسه‌د و پەنجا و حەوت دەنگی بەدەست ھێناوە.
لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، پارتی دیموکراتی کوردستان، بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بەم شێوەیە:
لە ھەولێر، پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ٣٦٩٧٢٤ دەنگ، ٩ کورسی.
لە سلێمانی، پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ٦٨٨٣٤ دەنگ، ٢ کورسی.
لە دھۆک، پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ٤١٣٨٩٠ دەنگ، ٩ کورسی.
لە کەرکووک، پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ٥٩٣٧٤ دەنگ، یەک کورسی.
لە نەینەوا، پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ١٨٩٥٣٥ دەنگ، ٥ کورسی.
له‌ دیالە، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ له‌ لیستی هاوپه‌یمانی عه‌زم به‌شدار بوو به‌ 7940 یەک کورسی.
لە کورسی کۆتاکان، ٥ کورسی کە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان پاڵپشتی کراون، دەرچوونە.
پارتی ١١٠١٣٥٧ دەنگی بەدەستھێناوە، کە یەکەمی ھەرێمی کوردستانە، یەکەمی پارێزگای نەینەوایە، لە ئاستی عێراقیشدا وەک حزب یەکەمە.