207 سکاڵا لە هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: تا ئێستا 207 سکاڵا سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تۆمارکرابوون، ڕەتکراونەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: دەستەی دادوەری هه‌ڵبژاردن، كه به‌دواداچوون بۆ سكاڵاكان ده‌كه‌ن، تا ئێستا 207 لەو سکاڵایانەی کە لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە تۆمار کرابوون ڕەتکردووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیای فەرمیی عێراق (واع)، جومانە ئەلغەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا دەستەی دادوەری 207 لەو سکاڵایانەی پەیوەستن بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە ڕەتکردووەتەوە.
پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، ژمارەی کۆتایی ئەو سكاڵایانه‌ی کە دژی ئەنجامی هەڵبژاردن تۆمارکراون، 872 سكاڵای تێپەڕاندووە.
پێشتر کۆمسیۆن جەختی لەوە کردبووەوە کە سەرجەم سکاڵاکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانیان ڕەوانەی ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردن كردووه.
چەند ڕۆژ لەمەوبەریش بە بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، شەش کاندید لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئەو وڵاتە دوورخرانەونهتهوە و دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنەکەدا پووچەڵکراوە.