دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن هەموو تانەکانی هەڵبژاردنی یەکلاییکردەوە
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنی سەر بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن ڕایگەیاند: تهواوی تانەکانی لایەن و کاندیدەکان، كه له دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تۆماركرابوون یەکلاکراونەتەوە.
دوای یەکلاکردنەوەی تانەکان، چاوەڕێ دەکرێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن تەواو بکرێن و دادگای فیدراڵیش ناوی کاندیدە براوەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق پەسەند بکات، دوای ئەوە هەنگاوە کردارییەکان بۆ دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەکات.
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد: ئەمڕۆ یەکشەممە، پێداچوونەوەی خۆی بە سەرجەم تانەکان کە 853 تانەن کە لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێشکەش کراون کۆتایی پێ هێنا.
پێشتر، عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی یەکشەممە تەواوی تانەکان یەکلایی دەکاتەوە، ئەو تانانەشی ماون کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نابێت.
سهرچاوه: https://www.ava.news/