وه‌زیری شه‌هیدان سه‌ردانی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتیمانی كرد
ڕۆژی 2025/12/15 به‌ڕێز د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتیمان، له باره‌گای به‌ش پێشوازی كرد له به‌ڕێز عه‌بدولڵای حاجی مه‌حموود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له دانیشتنێكدا دوایین ڕووداو و پێشهاته‌كانی جیهان و عێراق و كوردستان خرایه به‌ر باس، هه‌روه‌ها به‌ڕێز وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی لیستی 275ی پارتیمان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 2025 پیرۆزبایی له به‌ڕێز به‌رپرس و ئه‌ندام و كادیرانی به‌شی هه‌ڵبژاردن كرد.