له باره‌گای به‌شی هه‌ڵبژاردنی مه‌كته‌بی سیاسی، ڕۆژی ئاڵای كوردستان به‌ڕز ڕاگیرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/12/17 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردن و هه‌ردوو یاریده‌ده‌ر و ئه‌ندام و كادیرانی به‌ش، ڕۆژی ئاڵای كوردستان و جلوبه‌رگی كوردی به‌رز ڕاگیرا.
له وته‌یه‌كدا به‌ڕێز به‌رپرسی به‌ش پیرۆزبایی له جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و گشت ئه‌ندام و كادیرانی پارتیمان به گشتی و ئه‌ندام و كادیرانی به‌شی هه‌ڵبژاردن به‌تایبه‌تی كرد.
هه‌ر به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پارتیمان له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وێڕای ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه، سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به ته‌واوی كادیرانی به‌شی هه‌ڵبژاردن كرد.