به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ هۆبه‌ی یاسایی به‌ش كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 30/6/2026 به‌ڕێز جه‌عفه‌ر ئێمینكی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردن به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری به‌ش، له‌گه‌ڵ هۆبه‌ی یاسایی به‌شی هه‌ڵبژاردن كۆبوونه‌وه.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به ڕاوه‌ستانی خوله‌كێك بۆ ڕێزگرتن له گیانی شه‌هیدانی كوردستان و سه‌روه‌ریان بارزانیی نه‌مر و كاكه ئیدریسی هه‌میشه زیندوو، ده‌ستی پێكرد.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە گفتوگۆ بوو له‌سه‌ر یاسای هەڵبژاردن و هەمواری یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان.
به‌ڕێز به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردن به تێروته‌سه‌لی باسی بارودۆخی ئێستای كوردستان و عێراقی كرد، دواتر تیشكی خسته سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌مواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.