لۆرد مایكل ئاشكرۆفت سه‌ردانی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتیمانی كرد
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 28/9/2026 به‌ڕێز جه‌عفه‌ر ئێمینكی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتیمان به ئاماده‌بوونی خاتوو لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی یاریده‌ده‌ری به‌رپرس و ئه‌ندام و كادیرانی به‌ش، پێشوازیی له به‌ڕێز (مایكل ئاشكرۆفت، سیاسه‌تكار و خاوه‌نكار و كه‌سایه‌تیی ناسراوی بریتانی و سه‌رۆكی فه‌خری یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تیی دیمۆكراسیی) و وه‌فدی یاوه‌ری كرد.
لەم سه‌ردانه‌دا كه به‌ڕێز عه‌لی عه‌ونی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییاكانی پارتیمان ئاماده بوو، به‌ڕێز (لۆرد ئاشکرۆفت)، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئامانجی سەردانەکەی خستەڕوو کە بۆ زیاتر تێگەیشتنه لە خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستان.
هەروەها سه‌باره‌ت به دوایین بارودۆخی گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆ كرا و بیر و ڕایان ئاڵوگۆر كرد.