بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی هاتنەوەی جەژنی (جەما) لە كوردانی ئێزدی دەكات
بەڕێز د. جەعفەر ابراهیم بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مهكتهبی سیاسی بەناوی یاریدەدەران و هاوكاران و تەواوی هەڤاڵانی ئەندام بەش و كادیرانی بەشی هەڵبژاردنەوە، هاتنەوەی جەژنی (جەمایی) لە جڤاتی ڕوحانی و تەواوی خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و جیهان پیرۆز دەكات.
هیواخوازە لەژێر چەتری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و باوەڕی پێكەوەژیان و سەقامگیری و ئارامی لە كوردستان بەرقەرارە، ڕۆژانی جەژنی پیرۆز و دێرینی (جەما) بە كەرنەڤاڵ و شادی بڕازێننەوە.