بۆ جاری چواره‌م لولا داسیلڤا هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بەڕازیلی بردەوە
ئەنجامە بەرایی و فەرمیی دادگای باڵای هەڵبژاردنەکان له برازیل، ئەو سیاسەتمەدارە چەپڕەوە تەمەن 80 ساڵە، رێژەی 51.79%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و بە جیاوازییەکی کەم لە سیناتۆری راستڕۆ، فلاڤیۆ بۆلسۆنارۆی بردۆتەوە کە 48.21%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
لە مێژووی هاوچەرخی بەڕازیلدا یه‌كه‌مینجاره، کە بەربژێرێک بتوانێت ئه‌و ڕێژه كه‌مه‌ی دەنگەکانی گەڕی یەکەم پێچەوانە بکاتەوە و پۆستی سەرۆکایەتی به‌ده‌ست بێنێت. بۆلسۆنارۆ، کە کوڕی جایر بۆلسۆنارۆ، سەرۆکی پێشووی زیندانیکراوە، لە گه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌نگداندا بە زیاتر لە دوو ملیۆن دەنگ لەپێشەوە بوو.
بولسۆنارۆ ڕایگه‌یاندووه كه درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌نگدان نایاسایییه و ئه‌نجامه‌كان قبولكراو نین و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان ده‌كات، ئەمەش دوای ئەوەی دادگای باڵا بەهۆی دواکەوتنی هاتووچۆوە، وادەی دەنگدانی بۆ ماوەی دوو کاژێر درێژ کردەوە.
بەپێی دەستەی فەرمی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە، لویز ئیناسیۆ لولا داسیلڤا، سەرۆکی ئێستای بەڕازیل بۆ خولی چوارەم وەک سەرۆکی بەڕازیل هەڵبژێردرا و لە ڕکابەرەکەی، سیناتۆر فلاڤیۆ بۆلسۆنارۆی بردەوە.
دادگای باڵای بەرازیل دەنگدانی لەسەر ئاستی وڵات دوو کاتژمێر درێژکردەوە (تا کاتژمێر ٧ی ئێوارە بە کاتی بەڕازیل)، ئەمەش سەرلێشێواوی زیاتری بۆ کێبڕکێیە گرژەکان زیادکرد.
لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی 2026 بەڕێوەچوو، هیچ کاندیدێک نه‌یتوانی زیاتر لە نیوەی دەنگەكان بەدەست بێنێت، بۆیه هه‌ڵبژاردن كه‌وته خولی دووه‌م.