ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی كوێت
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوێت كه ڕۆژی سێ شه‌ممه 6/6/2023 ئه‌نجام درا، 10 ئه‌ندامی نوێ هه‌ڵبژێردراون و ژماره‌ی ئافره‌تان له په‌رله‌مان كه‌مبۆته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی تۆڕی هه‌واڵی ڕوسیای ئه‌مڕۆ، ڕێژه‌ی گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی په‌رله‌مانی كوێت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی پێشووی 24%.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده ئه‌ندامی نوێ و گه‌نج هاتوونه‌ته نێو په‌رله‌مان و هه‌ندێ له ئه‌ندامه‌كانی پێشوو له پێگه‌ی خۆیان ماونه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئافره‌تان له دوو كورسی كورسییه‌كیان له‌ده‌ستداوه.
25 نوێنه‌ری پێشووتری په‌رله‌مان جارێكی دیكه هه‌ڵبژێردرانه‌وه و 12 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شاوه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره توانیان كورسییه‌كانی خۆیان بپارێزن.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی كوێت ئه‌وه نیشان ده‌دات كه فراكسیۆنی ئیسلامی (حدس) توانیویه‌تی 3 كورسییه‌كه‌ی خۆی بپارێزێت و فراكسیۆنی شیعه‌ش دوو كورسی له نۆ كورسییه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ست بدات.
دوو پالێوراوی فراكسیۆنی ئه‌لعه‌داله و ئه‌لسه‌لام كورسییه‌كانی خۆیان له ده‌ست دا و ڕه‌وتی سه‌له‌فیش توانی به سه‌ركه‌وتنی دوو له پالێوراوه‌كانی، پێگه‌ی خۆی له په‌رله‌مان به‌هێز بكات.
له په‌رله‌مانی كوێت دوو ئافره‌ت هه‌بوون كه یه‌كێكیان كورسییه‌كه‌ی خۆی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌ده‌ست دا.
له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن كه ڕۆژی سێ شه‌ممه 6/6/2023 ئه‌نجام درا 207 پالێوراو كه 13یان ئافره‌ت بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی 50 كورسی له 10 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن كێبڕكێیان كرد.
خه‌ڵكی كوێت سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره نوێیه‌كانیان له پێنج بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
په‌رله‌مانی كوێت (ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كوێت) به 50 ئه‌ندام په‌رله‌مان، جگه له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، چاودێره به‌سه‌ر كاری ده‌وڵه‌تیش، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی له پرسه گرنگه‌كاندا له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌میری كوێته.
كار و چاڵاكییه ئازادانه‌ی حزبه‌كانی به‌شدار له په‌رله‌مان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه كوێت له ڕووی دیموكراسییه‌وه پێگه‌یه‌كی باشتری هه‌بێت به‌رامبه‌ر به وڵاته عه‌ربییه‌كانی دیكه‌ی كه‌نداو.
شایانی باسه، نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌میری كوێت په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و فه‌رمانی به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی نوێ كرد. ئه‌و بڕیاره له‌و كاته‌وه هات كه ده‌زگای دادوه‌ری كوێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پێشووی به ناده‌ستووری ڕاگه‌یاند و په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
په‌رله‌مانی كوێت ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی هه‌یه و له‌و ساڵانه‌ی دواییدا نه‌یتوانیوه خولی په‌رله‌مانیی خۆی بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ ته‌واو بكات و ئه‌وه سێیه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی كوێته له ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوو.