كۆشكی سپی ده‌سپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی بایدنی ڕاگه‌یاند
كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند: جۆ بایدن سه‌رۆكی ته‌مه‌ن 80 ساڵه‌ی ئه‌مریكا، یه‌كه‌مین هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2024ی ئه‌مریكا له ویلایه‌تی پنسیلڤانیا ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كۆشكی سپی، بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له 17ی حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵ به‌شداری له گردبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه‌یان له فیلادلفیا ده‌كات.
جۆ بایدن بۆیه ویلایه‌تی پێنسێلڤانیای هه‌ڵبژاردووه، چونكه ژماره‌ی دانیشتوانی نزیكه‌ی 13 ملیۆن كه‌س ده‌بێت و تێكڕای داهاتی هه‌ر ماڵێك كه‌متر بووه له تێكڕای داهاتی نیشتمانی ئه‌مریكا، هه‌میشه‌ش ویلایه‌تێكه كه مشتمومڕێكی زۆری له‌سه‌ره.
تۆڕی هه‌واڵی ئه‌سیوشێتدپرێس له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كی بڵاو كردبۆوه، كه نیشان ده‌دات ته‌نها 26%ی ئه‌مریكییه‌كان خوازیاری دووباره خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی جۆ بایدنن وه‌ك سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌یان.
پیری و زۆری ته‌مه‌نی بایدن و بێتوانیی ئه‌و له جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك كار و بڕیاردانی كاریگه‌ری سیاسیی له كۆشكی سپی‌دا، ئه‌گه‌رچی له ڕووی ته‌ندروستی هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، به‌ڵام ئه‌وه بۆته هۆكارێك بۆ پاشه‌كشێ له ڕاپرسییه گشتییه‌كان و ده‌وڵه‌تیش. ئه‌و بابه‌ته وای كردووه كه سه‌ركرده‌كانی حزبی دیموكرات زۆر نیگه‌ران بكات له‌وه‌ی كه ڕه‌نگه له كێبڕكێیه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕوو بدات.